وێنەیەک لە فیلمەکە. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
فیلمێكی عێراقی ركابه‌ری وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئۆسكار ده‌كات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
فیلمێكی عێراقی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییه‌وه بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی ئۆسكار به‌ربژێر كرا،
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی سینەما و شانۆی سەر بە وەزارەتی رۆشنبیریی عێراق، فیلمی “جنائن معلقە”ی بۆ پێشبڕكێی وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسكار به‌ربژێر كرد.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له بەیاننامەیەكدا بڵاویكرده‌وه، فیلمی سینەمایی “جنائن معلقە” بۆ خه‌ڵاتی ئۆسكار به‌ربژێر كردووه، كه پێشتریش لە چەند فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی خەڵاتی بردووه‌ته‌وه.
فیلمی “جنائن معلقە”، كه له نواندنی جه‌واد شەكەرچی و ویسام زیایە، بۆ یەكەمجار لە 2022 لە فێستیڤاڵی ڤینیسیا بەشداریی كردووە، هه‌روه‌ها له فێستیڤاڵی دیكه لە سوێد، كۆریای باشوور، سعودیە و ئوردن به‌شداریی كردووه.
بڕیاره له مانگی شوباتی داهاتوو خولی 96مینی فێستیڤاڵی خه‌ڵاته‌كانی ئه‌كادیمیای سینه‌مای ئه‌مریكا بەڕێوە بچێت، كه به ئۆسكار ناسراوه.