هێشتا نازاندرێت کەی بەشە خۆراکی مانگی هەشت دابەش دەکرێت

964+

پێشەوا محەمەد

تا ئێستا وادەی دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگی هەشت دیار نییە، بەڵام 964 دەزانێت بەشێکی زۆری مادەکانی لە بەغداوە گەیشتوونەتە کۆگاکان لە کوردستان.

لە بەشە خۆراکی مانگی حەوت تەنیا رۆن ماوە دابەش بکرێت و تا ئێستا نەگەیشتووە.

ئەوانەی موچەیان لە دوو ملیۆن دینار زیاترە بەشە خۆراکیا...

ئەوانەی موچەیان لە دوو ملیۆن دینار زیاترە بەشە خۆراکیان بڕا

“بەشێکی زۆری مادە خۆراکییەکان بۆ بەشە خۆراکی مانگی هەشت گەیشتووە، بەڵام ئێمە چاوەڕێی بەغداین هەرکات بڵێت دابەشی بکەن بە بریکارەکان دەڵێین دابەشی بکەن، بەڵام بریکارەکان ئاگادار کراونەتەوە کە بەشە خۆراکەکە وەربگرن”. ئەوە قسەی شەوکەوت محەمەد، بەڕێوەبەری خۆراکی سلێمانییە بۆ 964.

وتیشی، “ئەو مادانەی گەیشتوون بریتین لە برنج، نیسك، نۆك دۆشا و شەكر بەڵام رۆن ماوە”.

ساڵی داهاتوو بابەتی نوێ بۆ بەشە خۆراکی مانگانە زیاد دە...

ساڵی داهاتوو بابەتی نوێ بۆ بەشە خۆراکی مانگانە زیاد دەکرێت