60 ملیۆن دینار و دەفتەرێک دۆلار
هاوسهری ئهو پیاوهی له ههولێر دزی لێكراوه راستییهكان بۆ 964 ئاشكرا دهكات
964+
شیراز عەبدوڵا ـ هەولێر
لە هەولێر چەند کەسێک بە چەکەوە هێرشیان كردووهته سهر هاوڵاتیەک، دوای ئەوەی بە ئوتۆمبێل پێیاندا کێشاوە، دواتر تهقهیان لێكردووه و لێیان داوە و پاره و مۆبایلیان لێ بردووه.
رووداوهكه دوێنێ دووشەممە 11ی ئەیلول روویداوه، بەڵام ئەمڕۆ کەوتە بەرباس.
سەمیرە ئەحمەد، هاوسەری ئایدن عارەب، ئەو پیاوەی تووشی ئەو رووداوە بووە، قسهی بۆ 964 كرد و وتی، ” پیاوەکەم ئیشی ئاڵوگۆڕی دراو و فرۆشتنی بهڵانسی مۆبایل دەکات، دوێنێ چوار کەس رێگهیان لێگرتووه 60 ملیۆن دیناری عێراقی و دەفتەرێک دۆلاری ئهمریكی و مۆبایلەکەیان لێ بردووه، کە بڕی 300 هەزار دینار باڵانسیش له مۆبایلهكهیدا بووه .”
هاوسەری ئایدن، دهڵێت، كێشەیان لەگەڵ هیچ کەسێکدا نییە، بهڵام دوای رووداوهكه راستهوخۆ سكاڵایان تۆمار كردووه.
بە پێی زانیاریەکانی 964 ئایدن عارەب، زیاتر لە 15 ساڵە مێزی له ناو بازاڕی ههولێر هەیە، کاری ئاڵوگۆری دراو دەکات، خێزاندارە و خاوەنی پێنج منداڵە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا