وەرنەگیراوانی ماستەر و دکتۆرا گردبوونەوە

964+

شۆڕش هەرکی – هەولێر

ئەمڕۆ سێشەممە، ژمارەیەک خوێندکاری وەرنەگیراوی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە بەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە هەولێر گردبوونەوە.

ئەحمەد خورشید، نوێنەری ئەو خوێندکارانە بە 964ـی وت، “ئێمە لە تاقیکردنەوەی ماستەر و دکتۆرا دەرچووین و کۆی نمرەی 10 – 14.9 یان هەیە، کچ و کوڕانی شەهید و ئەنفال و زیندانیانی سیاسی و کەمئەندامان بە نمرەی کەمتر وەرگیراون و بەخۆڕایش ئەوان دەخوێنن، بەڵام ئێمە بێبەشکراوین”.

وتیشی، ئەوان دەیانەوێت بە پارالێل بخوێنن وەزارەتیش دەتوانێت کارئاسانیان بۆ بکات.

“دوو داواکاری سەرەکیمان هەیە، یەکەمیان لە هەر زانکۆ و کۆلێژێکە کە بتوانێت کورسیمان بۆدابینبکات بەم نمرەیە، دووەمیان بۆ سمستەری داهاتووش گەر بتوانن بەشێکمان وەربگرن، چونکە ئێمە نامانەوێت بچینە دەرەوەی وڵات بەنرخێکی زۆر کەمتر بخوێنین، بەڵکو دەمانەوێت ئەو پارەیە خەرجی دەکەین بۆ ماستەر و دکتۆرا لێرە بیدەین و درێژە بەخوێندنەکەمان بدەین، ئەحمەد خورشید وای وت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی