هونەرمەند بەیتۆ جان کۆچی دوایی کرد
964+
فەهمی نەبی
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هونەرمەند بەیتۆ جان لەیەکێک لە نەخۆشخانەکانی سوید بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.
964 لەگەڵ هونەرمەند حەمید ئورمیە کە نزیکی خانەوادەی هونەرمەند بەیتۆ جانە قسەیکردووە، ئەو وتی بەڵێ ئەم بەیانییە گیانی لەدەستداوە.
هونەرمەندی گۆرانیبێژ بەیتۆ جان لە ساڵی 1955 لە باکوری کوردستان لەدایک بووە و خاوەنی تایبەیمەندی خۆی بوو لە گۆرانی وتن، یەو تەنیا ئەو ئامێرانەی لە گۆرانیەکانی بەکاردەهێنا کە کوردین.
ماوەی دوو ساڵە هونەرمەند بەیتۆ جان گرفتار بوو بەدەست نەخۆشی شێرپەنجەی قورگ، بەم دواییە بەتەواوی گرفتار بوو بەدەست تەشەنەکردنی نەخۆشیەکەی.
یەکێک لە گۆرانیە بەناوبانگەکانی هونەرمەندی بەیتۆ جان (ئاگر کەتیە دلێ من) بوو کە دەیان هونەرمەندی دیکە وتویانەتەوە.