دادگای فیدڕاڵی تاوتوێی دوو سکاڵا لەسەر ھەڵبژاردنی پەرلەمان کوردستان دەکات

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

سێ سکاڵا لەدژی یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم تۆمارکراون و ئەمڕۆ سێشەممە دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق دانیشتنێکی هەیە و تاوتوێیان دەکات.

بەپێی خشتەی کۆبوونەوەکانی دادگای فیدڕاڵی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە 12.9.2023، جارێکی دیکە دادگاکە بۆ یەکلایکردنەوەی سێ سکاڵا لەسەر یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم کۆدەبێتەوە.

دادگای فیدراڵی لەسەر

دادگای فیدراڵی لەسەر "نایاسایبوونی" کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم کۆدەبێتەوە

دووان لە سکاڵاکان لەلایەن زیاد جەبار سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعون ئەندامی فراکسیۆنی رافیدەین لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تۆمارکراون و تیایاندا داوایانکردووە، مادەکانی (یەک و نۆ و 15 و 22 و 36)ـی ھەمواری یاسای ژمارە یەکی ساڵی 1992 بە نادەستوری لە قەڵەم بدرێن.

سکاڵای سێیەم کە تایبەتە بە یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکانی ھەرێم تیایدا سکاڵاکار داوایکردووە مادەی دوو، لە یاسای ژمارەی دووی ساڵی 2009ـی ئەنجومەنی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ھەڵبوەشێنرێتەوە.