زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان ئازادکران

964+

بەهرە محەمەدئەمین

بەگوێرەی زانیارییەکان زۆرینەی ئەو چالاکوانە ژینگەپاریزانەی دوێنێ دەستگیرکرابوون، ئەمڕۆ بەشی زۆریان ئازاد کراون.

بەپێی ئەو زانیاریانەی تۆڕی BBC بڵاویکردووەتەوە، بەشی زۆری ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیا لە مەریوان ئازادکراون، بەڵام هێشتا سێیانیان ئازاد نەکراون و ئەوانی دیکەش موبایلەکانیان هێشتا لای پۆلیسە.

ئەو ئەندامانەی هێشتا ئازاد نەکراون، کاوە داستان، مادح خۆشنەواز، کاوە کەریمیان بوون.

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، دوێنێ یەکشەممە بڵاویکردەوە هێزە ئەمنییەکانی ئێران، 35 ئەندامی ژینگە پارێزی شاری مەریوانیان کە بە ئەنجومەنی سەوزی چیا ناسراون دەستگیرکردووە، لەناویاندا سالار ئازەری هەیە کە لەرۆژهەڵاتی کوردستان وەک “پڵنگەکەی زاگرۆس” ناسراوە.

لە مانگی رابردوو لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی مەریوان پێنج ئەندامی دیکەی ئەم ئەنجومەنە بەناوەکانی ئازاد رۆحی، لایق ئەحمەدی، سەرکەوی عەبادی، ئالان ئەردەشیری و دلێر محەمەدی دەستگیرکراون و بڕیاری دەستگیرکردنیان لە گرتووخانەی زانیاری سنە بۆ مانگێکی تریش درێژکراوەتەوە.

35 ژینگەپارێزی شاری مەریوان دەستگیرکران

35 ژینگەپارێزی شاری مەریوان دەستگیرکران