رۆژنامەی سەباح: لیژنەی دارایی پەرلەمان ناتوانێت هیچ بڕیارێک بدات
964+
فەهمی نەبی
رۆژنامەیەکی فەرمی حکومەتی عێراق رایگەیاندووە، ناکۆکیەکانی نێوان هەرێم و بەغدا سێ دۆسیەیە و کۆبونەوەکانی لیژنەی دارایی پەرلەمان ناتوانێت هیچ بڕیارێک بدات.
ئەمڕۆ سێشەممە، رۆژنامەی سەباح کە زمانحاڵی حکومەتی عێراقە، لەبارەی ئەو دۆسیانەی بوونەتە گرێ کوێرەی نێوان هەرێم و بەغدا راپۆرتێکی بڵاوکردوەتەوە، بەگوێرەی راپۆرتەکە دۆسیەی نەوت و خاڵە سنووریەکان و دۆسیەی داهاتە نانەوتیەکان کێشەی نێوان هەولێر و بەغدان، هاوکات ئەوەش هاتووە کۆبونەوەکانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق تەنیا روونکردنەوەی لێدەدرێت و هیچ بڕیارێکی لێ نادرێت.
جەمال کۆچەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی ناکۆکیەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەرۆژنامەکەی وتووە، کۆبونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمان نەگەیشتونەتە هیچ ئەنجامێک، بەهۆی ئەوەی جیاوازیەکان زۆرن پێویستی بە بڕیاری سیاسیە.
دۆسیەی نەوت کە بووەتە خاڵی گەورەی ناکۆکیەکان، بەغدا باوەڕی وایە ئەو بڕەی رۆژانە هەرێم رادەستی عێراقی دەکات هەمان ئەو بڕە نییە کە لە رێکەوتنەکانی نێوانیان هاتووە، بەغدا داوای داهاتی سەرجەم خاڵە سنووریەکانی هەرێم دەکات و هەرێم دەڵێت ئەو دەروازانە بەشێکیان نافەرمین و هێشتا دانیپێدانەنراوە، لەگەڵ ئەوەشدا بەغدا داوای سەرجەمی داهاتە نانەوتیەکان دەکات و هەرێم بەوە رازی نییە.
رۆژنامەی سەباح دەڵێت، هەرێم لەگەڵ ئەوەدایە لایەنی دەرەکی بێتە نێوان هەرێم و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان، بەڵام بەغدا هەموو نێوەندگیریەک رەتدەکاتەوە و رایگەیاندووە دەبێت دەستوور چارەسەری کێشەکانی نێوانیان بێت.
درەنگانی شەوی رابردوو، محەمەد شیاع سودانی، سهرۆك وهزیرانی عێراق لەدیدارێک لەگەڵ کۆمەڵێک دەزگای میدیایی وتی، حكومهتی فیدڕاڵی له دهرهوهی یاسا بڕیاریان نهداوه، بهڵكو بودجه و شایسته داراییهكانی دیكهی ههرێمی كوردستان به پێی مادهی 12ـی یاسای بودجهی فیدڕاڵی له خهرجییه گشتییهكاندا جێی بۆ كراوهتهوه، سودانی ئەوەشی وتووە لە بودجە شتێک نییە بەناوی مووچەی فەرمانبەران، بەڵکو ئەوەی هەیە بەشە بودجەی هەرێمە.