لە دوێنێ شەوەوە چەندین بوومەلەرزە لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە

964+

بەگوێرەی بەشی پێشبینی دەزگای کەشوهەوای گەرمیان، بەتەنیا لە گەرمیان سێ بوومەلەرز روویانداوە، بەمجۆرەیە:

بومەلەرزەی یەکەم لە کاتژمێر 12:37ی نیوەشەو لە نێوان دوزخورماتوو چەمچەماڵ روویداوە بە گوڕی 3.8 پلە به پێوەری ڕێختەر و لە قوڵایی 10 کیلۆمەتری ژێر زەوی.

بومەلەرزەی دووەم لە کاتژمێر 12:42ی نیوەشەو لە نێوان دوزخورماتوو چەمچەماڵ روویداوە بە گوڕی 4.3 پلە به پێوەری رێختەر و لە قوڵایی 10 کیلۆمەتر ژێر زەوی.

بومەلەرزەی سێیەم لە کاتژمێر 12:43ی نیوەشەو لە نێوان دوزخورماتوو چەمچەماڵ روویداوە بە گوڕی 5.2 پلە به پێوەری ڕێختەر و لە قوڵایی 6 کیلۆمەتر ژێر زەوی.

بەڵام هەرچی بەشی پێشبینی بوومەلەرزەزانی عێراقی رایگەیاندووە لە نیوەشەو و بەرەبەیانی ئەمڕۆوە سێ بوومەلەرزە لە سێ ناوچەی هەرێم روویانداوە کە بەمجۆرە بووە.

بوومەلەرزەی یەکەم لە کاتژمێر 12:43ی دوای نیوەشەو روویداوە بەگوڕی 4.7 لە باکوری رۆژهەڵاتی دوزخوماتوو لە شاری کەرکوک.

بوومەلەرزەی دووەم بەگوڕی 4.6 لە کاتژمێر 12:44 خولەکی دوای نیوەشەو لە باکوری رۆژهەڵاتی شاری دهۆک بووە.

بوومەلەرزەی سێیەم بەگوڕی 3.1 بوو، 12.38 خولەکی دوای نیوەشەو روویداوە، 33 کیلۆمەتر لە باکوری رۆژهەڵاتی شاری دهۆک بووە.

964 لەسەرەتای روودانی بوومەلەرزەکە ئەوەی بڵاوکردەوە کە بەگوێرەی دەزگای بوومەلەرزەزانی جیهانی چەقی بوومەلەرزەکە لە پارێزگای کەرکوک بووە بە گوڕی 4.7 بەدیاریکراوی لە قەزای داقوق بووە .