لە کەرکوک تەرمی هاوڵاتیەک بە کوژراوی دۆزرایەوە

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

تەرمی پیاوێکی بەتەمەن لە نزیک شەقامی پشتێنەیی کەرکوک دۆزرایەوە کە بە قسەی پۆلیس، شوێنی ئەشکەنجە بە جەستەیەوە دیارە.

پۆلیس بۆی دەرکەوتووە هاوڵاتیەکە تەمەنی 69 ساڵە.

تەرمەکە بە دیاریکراوی لە نزیک پردی لەیلان دۆزراوەتەوە.

سەرچاوەیەک لەناو پۆلیسی کەرکوکەوە بە 964ـی وت، “بەپێی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی پێمانوایە ئەو پیاوە کوژراوە”.

وتیشی، تەرمەکەیان ناردووە بۆ پزیشکی دادی کەرکوک بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر.

دەستی پیرە پیاوێکی بە حەبل بەستووە و لە نزیک شەقامێک جێ...

دەستی پیرە پیاوێکی بە حەبل بەستووە و لە نزیک شەقامێک جێیهێشتووە