سێ کەس لەکاتی راوکردن دەستگیر کران

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

لە گوندێکی سنووری قەزای سەیدسادق سێ کەس لە کاتی راوکردنی ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان دەستگیر کران.

ئەمڕۆ یەکشەممە 10.9.2023، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، لە سنووری گوندی مەسەکان، مەفرەزەیەکی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سەیدسادق سێ هاوڵاتیان دەستگیر کرد، کە سەرقاڵی راوکردن بوون بە شێوەی نایاسایی.

پۆلیس دەستیگرتووە بەسەر یەک بادی و یەک باڵندە لە جۆری “پۆڕ” کە لەلایەن ئەو سێ هاوڵاتییەوە راوکراون.

لە مێرگەپان بە یەکجار چوار راوچی دەستگیر کران

لە مێرگەپان بە یەکجار چوار راوچی دەستگیر کران

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەڵێت، “هەرچەندە بەردەوام رێنمایی پێویست دەدرێت بە هاوڵاتیان بە مەبەستی پارێزگاریکردن لە سروشت و ژینگەکەمان، بەڵام تائێستاش دەبینین کە سەرپێچی یاسا دەکرێت”.

لە ماوەی کەمتر لە یەک هەفتەدا، حەوت راوچی لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەستگیر کراون.

پاترۆڵێک و ماتۆڕیك و تاپڕێک بە راوچییەکانییەوە دەستگی...

پاترۆڵێک و ماتۆڕیك و تاپڕێک بە راوچییەکانییەوە دەستگیرکران