دواكه‌وتنى موچه بایكۆتى سه‌رتاسه‌رى به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێنت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی له هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رامبه‌ر دواكه‌وتنى موچه‌كانیان به‌نیازن بایكۆتى سه‌رتاسه‌رى رابگه‌ینن و داواش ده‌كه‌ن له‌مڕۆوه ده‌رگاى فه‌رمانگه‌كان دابخرێن.
گێڕانه‌وه‌ی موچه فه‌وتا و دواكه‌وتوه‌كان و پێدانی موچه له ماوه‌ی 30 رۆژدا، داواكارى سه‌ره‌كى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى ناڕازییه، كه له یاداشتێكدا بڵاویان كردووه‌ته‌وه.
وێنه‌یه‌كی ئه‌و یاداشته بۆ 964 نێردراوه‌و تیایدا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌م قۆناغه چه‌به‌ستوه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان ده‌رئه‌نجامی گه‌نده‌ڵی و فه‌سادی 30 ساڵه‌یه له گوێنه‌گرتن و نه‌بیستن و نه‌بینین، به‌جۆرێك ده‌سه‌ڵاتی كوردی تاڵانكار و هیچ سه‌نگێكی له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه نه‌ماوه.
ده‌شڵێن “رۆژی 12.9.2023 ده‌رگای ناوه‌نده‌كانی خوێندن به په‌روه‌رده و خوێندنی باڵاوه ناكه‌ینه‌وه و بایكۆتی سه‌رتاسه‌ری كراوه راده‌گه‌یه‌نین”.
داواش له سه‌رجه‌م موچه‌خۆران و هاوڵاتیان و فه‌رمانگه‌كان كردووه، له‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌وه ده‌رگای فه‌رمانگه‌كانیان دابخه‌ن و بایكۆت رابگه‌یه‌نن.
مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی باسیان له کێشەی مامۆستایانی وانەبێژیش كردووه كه پێویسته بەر لەدەستپێکردنی یەکەم رۆژی ساڵی نوێی خوێندن، چاره‌سه‌ر بكرێت.