شارەوانی کفری بار دەکات

964+
میلاد جەلال – گەرمیان

شارەوانی کفری دوای شەش ساڵ لە میوان بوون، بیناکەی رادەستی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی دەکاتەوە تا بکرێت بە سەنتەرێک بۆ توشبووانی ئۆتیزم.

تاوەکو ئێستا، ھیچ سەنتەرێکی ئۆتیزمی حکومی لە ناوچەکە بوونی نەبووە.

یەکشەممە و دووشەممەی ئەم هەفتەیە سەردانی شارەوانی کفری مەکەن، چونکە بار دەکەن و کاروبارەکانی هاوڵاتیان بە کاتی رادەگرن، ئەمرۆ شەممە عەلی خورشید، سەرۆکی شارەوانی کفری بە 964ى وت، “لە سبەینێوە دەستدەکەن بە گواستنەوەی کەلوپەلەکانیان بۆ بینای بەشی رۆشنبیری لە گەڕەکی مامۆستایانی کفری”.

وتیشی، “هەوڵدەدەن تا رۆژی سێشەممە تەواوی بەڵگەنامە و کەلوپەلەکانیان بۆ شوێنە نوێییەکەیان بگوازنەوە، تا ئەو کاتە بتوانن بەبێ گرفت کاروباری هاوڵاتیان رایی بکەن”.

شارەوانی کفری دووەمجارە دەچێتە بینایەک کە موڵکی خۆی نییە، لە ساڵی 2013-وە بینایەک بۆ شارەوانییەکە بناغەکراوە، بەڵام تەنیا %55ی کارەکانی تەواوکراوە و دواتر قەیرانی دارایی هەرێمی کوردستان کارکردنی لە پرۆژەکەدا راگرت.

یەکێکی دیکە لە داواکارییەکانی دانیشتووانی کفری جێبەجێ...

یەکێکی دیکە لە داواکارییەکانی دانیشتووانی کفری جێبەجێ کرا

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا