ئەو ڤیدیۆیانەی هەموو جیهانیان سەرقاڵ کردووە
964+
ژووری هەواڵ
لە باکۆی پایتەختی ئازربایجان قوتابخانەیەکی سەما هەیە کە منداڵان فێری سەمای کەلتوری ئەو وڵاتە دەکات.
منداڵەکان بە شێوەیەکی زۆر جوان و شیرین فێری سەماکە بوون و دەیکەنەوە، ئێستا ڤیدیۆکانیان بووەتە ترێند و زۆرێکیان سەرو 20 ملیۆن بینەریان هەبووە.
راهێنەرەکەیان ناوی نەجاتە و لە بەشێک لە ڤیدیۆکاندا خۆی دەردەکەوێت.