دوو ملیار دیناری تێدەچێت
مەخمور گەڕەکێکی نوێ دروستدەکات
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
قەزای مەخمور بەنیازە بەرد و خۆڵی کۆڵانەکانی بۆ قیر بگۆڕێت، پرۆژەیەکیشی بۆ دروستکردنی گەڕەکێکی نوێ هەیە کە نزیکەی دوو ملیار دینار تێچووەکەیەتی.
شارەوانی قەزاکە بە قیرتاوکردنی کۆڵانەکانی گەڕەکی فەرمانبەران و حەی عەسکەر و سنوری ناوبازاڕ دەستیپێکردووە، پلانی وایە لە ماوەی داهاتوو هیچ كۆڵانێكی نەمێنێت کە خۆڵ بێت.
رزگار محەمەد قایمقامی قەزای مەخمور بە 964ی وت، “لە هەفتەی ئایندەشەوە پرۆژەی دروستکردنی گەڕەکە نوێیەکە، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، کە حکومەتی عێراقی بە گوژمەی ملیارێک و 800 ملیۆن دینار بودجەکەی دابین کردووە”.
ئەو گەڕەکە نوێیە کە دروستدەکرێت ناوی گەڕەکی سەروەران دەبێت، قایمقام دەڵێت، “ئیتر لە مەخمور بەتەواوی كێشەی رێگاوبانیان نامێنێت”.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا