نهخۆشخانهی ناحیەی مەیدان. فۆتۆ: 964
نهخۆشخانهی ناحیەی مەیدان 24 کاتژمێر كراوهیه
+964
میلاد جەلال – گەرمیان
مەڵبەندی تەندروستیی ناحیەی مەیدان لە دەوامی هەشت کاتژمێرییەوە کراوە بە 24 کاتژمێری.
پێشتر دەوامی مەڵبەندەکە 24 کاتژمێر بووە، بەڵام بەھۆی نەخۆشی کۆرۆنا و ناردنی کارمەندەکانیان بۆ نەخۆشخانەی قەڵا لە کەلار، دەوامیان کەمکرایەوە بۆ ھەشت کاتژمێر.
ماوەی چەند رۆژێکە دەوامی مەڵبەندەکە کراوە بە 24 کاتژمێر، 30 کارمەند و چوار پزیشکی پلەبەند لە نەخۆشخانەکەدا دەوام دەکەن.
خالید عەبدولکەریم بەڕێوەبەری مەڵبەندی تەندروستیی ناحیەی مەیدان بە 964ى وت، “نەخۆشخانەکە بۆ ھەموو حاڵەتێکی فریاکەوتن و ئاسایی، 24 کاتژمێر کراوەیە و نەخۆش دەبینن”
ئاماژەی بەوەش کرد، ھاوڵاتیان دەتوانن سوود لە ھەموو بەشەکانی وەک دەرمانخانە و تاقیگە و بینینی پزیشک وەربگرن.
ناحیەی مەیدانی سەر بە ئیدارەی گەرمیان، نزیکەی 300 ماڵی تێدایە و 46 گوندی لەسەرە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا