بەکارهێنەرێکی مادەی هۆشبەر رووبەڕووی ئاسایشی هەولێر بووەتەوە

964+
شۆڕش عەبدوڵا

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە 964ـی وت، کەمێک لەمەوبەر لە سنوری بەحرکەی هەولێر، بەکارهێنەرێکی مادەی هۆشبەر رووبەڕووی هێزەکانی ئاسایش بووەتەوە.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، تۆمەتبارەکە بریندار بووە و دواتر دەستگیرکراوە.

“ئەو هێزەی ئاسایش لە نزیک گەنجان سیتی ویستوویانە ئەو کەسە دەستگیر بکەن، بەڵام رووبەڕووی هێزەکانی ئاسایش بووەتەوە”، ئەمەش بەپێی  وتەی سەرچاوەکەی ئاسایش.

وتەبێژی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر بۆ 964 پشتڕاستی ئەوەی کردووە، بریندارەکە ئێستا لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێرە و لەژێر چاودێری چڕە بەهۆی سەختی برینەکەی.

لەنێوان ئاسایش و باندێکی بازرگانی مادەی هۆشبەر شەڕە تە...

لەنێوان ئاسایش و باندێکی بازرگانی مادەی هۆشبەر شەڕە تەقە بوو