لۆگۆی فەرمی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان - گرافیکی 964
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ساڵنامه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵی په‌یمانگه‌كانی بڵاوكرده‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ساڵنامه‌ی خوێندن و تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی ئه‌مساڵی خوێندنی 2023-2024ی بۆ په‌یمانگه حكومی و ناحكومییه‌كان بڵاوكرده‌وه.
به پێی ساڵنامه‌كه، رۆژی 13ی ئه‌م مانگه ده‌وامی فه‌رمی له سه‌رجه‌م په‌یمانگه‌كانی حكومی و ناحكومی ده‌ستپێده‌كات، كه هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی خوێندن له قۆناغه‌كانی بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یی.
هه‌روه‌ها له 16.1.2024 تا 20ی هه‌مان مانگ پشووی قۆناغی یه‌كه‌می خوێندنه و له 21.1.2024 ده‌ستپێكی وه‌رزی دووه‌می خوێندنی په‌یمانگه‌كانه.
هه‌ر به پێی ساڵنامه‌كه، له 5.5.2024 تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵه له خولی یه‌كه‌م به شێوه‌ی “كرداری”.
دواتر له 12.5.2024 تا 23ی هه‌مان مانگ، تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵه له قۆناغی یه‌كه‌م به شێوه‌ی “نووسین”.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵ “خولی دووه‌م” به هه‌ردوو شێوه‌ی كرداری و نووسین له 20 تا 30.6.2024 به‌ڕێوه‌ده‌چن.
وه‌زاره‌ته‌كه تێبینیی ئه‌وه‌شی داوه، راهێنان “ته‌تبیق” بۆ خوێندكارانی په‌یمانگه‌كانی وه‌رزش و هونه‌ره‌جوانه‌كان بۆ ماوه‌ی 45 رۆژه و له 1.3.2024 ده‌ستپێده‌كات.