خانەی کچانی بێ سەرپەرشت لە سلێمانی کراوەیە

964+

توانا نەقی

لە ماوەکانی رابردوودا خانەی منداڵانی بێ سەرپەرشت هەبووە بەڵام ئێستا جیاکراوەتەوە و ماڵێک بۆ کچان بەتایبەت کراوەتەوە.

لە ماڵەکەدا ئەو کچانەی بێ سەرپەرشتن و تەمەنیان لە نێوان 5 – 12 ساڵدایە لەخۆدەگیرێن و چاودێری دەکرین و پێداویستییەکانیان بۆ پڕ دەکرێتەوە.

ژیار جەلال بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی بە 964ـی وت، پێشتر یەک خانە هەبووە و بە تێکەڵی لە 5 ساڵی تاوەکو 18 ساڵی دەمانەوە و جیاوازییەکی زۆر لە نێوان تەمەنەکان و حەزوو ئارەزووەکانیان هەبوو کە ئەوەش کێشەی بۆ درووستکردوون.

وتیشی، لەسەر ئەو بنەمایە بڕیاریان داوە بە کردنەوەی ئەو خانەیە و ناویان لێناوە خانەی کچان کە تەنیا کچی تیادایە و بە هەمنشێوە سێ ساڵ پێش ئێستا خانەی کوڕانیشیان کردووەتەوە.