دیمەنی ئەو میکسەرەی بووە هۆی تێکشکانی 21 ئۆتۆمبێل.وێنە.پەیجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر
لە رووداوەکەی دوێنێ شەوی هەولێر 21 ئۆتۆمبێل زیانی بەرکەوتووە
964+
توانا نەقی
شەوی رابردوو لەسەر رێگەی هەولێر – کەسنەزان، کە بە شەقامی کۆیە ناسراوە رووداوێکی هاتوچۆی گەورە روویدا و بووە هۆی زیان گەیاندن بە 21 ئۆتۆمبێل
هەر دوێنێ شەو یەکێک لە زیانلێکەوتوان لە شوێنی رووداوەکەوە قسەی بۆ 964 کردووە و دەڵێت، “رووداوەکە لەسەرەوە لای بەنزینخانەی شێر سەریهەڵدا و ئۆتۆمبێلێک لەوێوە بە بێ لایت هاتەخوارەوە و لە ژمارەیک ئۆتۆمبێلی داوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، فازل حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر زیانەکانی ئەو رووداوی هاتوچۆیەی بڵاوکردەوە و دەڵێت، رووداوەکە بووەتە هۆی بریندار بوونی 11 کەس.
هەروەها زیانی زۆر بە 21 ئۆتۆمبێلی هەمەجۆر کەوتووە و زیان بە داری جوانکاری و ستوونی کارەبا و هێماکانی هاتوچۆ کەوتووە.
دوێنێ شەوی چوارشەممە ئۆتۆمبێلێکی جۆری میکسەر لەسەر رێگای هەولێر – کەسنەزان خۆیدەکات بە ناو ژمارەیک ئۆتۆمبێلدا و رووداوێکی گەورەی هاتوچۆی لێکەوتەوە.