دهۆک باسکەی لە ساپێس بردەوە
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
یانەی دهۆک بە ئەنجامی 68 خاڵ بەرامبەر 45 خاڵ سەرکەوتنی بەسەر یانەی لاوی ساپێسی هەولێر بەدەستهێنا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، پاڵەوانیەتی باسکەی عێراق – کوردستان یاری نێوان یانەی دهۆک و لاوی ساپێسی هەولێر بوو.
لە هەر چوار گێمی یاریەکەدا، یاریزانەکانی یانەی دهۆک هێرشەکانیان بەردەوام بوو، ئەنجامی یاریەکەش یانەی دهۆک بە 68 خاڵ بەرامبەر 45 خاڵ یارییەکەی بردەوە.
لەگێمی یەکەم، یانەی دهۆک 22 خاڵ بەرامبەر 16 خاڵ.
لەگێمی دووەم، 36 خاڵ بەرامبەر 25 خاڵ.
لە گێمی سێیەم، 55 خاڵ بەرامبەر 31 خاڵ.
لەگێمی چوارەم، 68 خاڵ بەرامبەر 45 خاڵ.
میقداد رەعەد، راهێنەری یانەی دهۆک بە 964ـی وت، “ئاستی یاریزانەکان زۆر باش بوو، رۆژی شەممە لە دەربەندیخان یاری لەگەڵ یانەی دەربەندیخان دەکەین و هەوڵدەدەین لەوێش سەربکەوین”.
+1