جرج لە بۆری ئاوی خواردنەوەی ماڵانەوە دەرچوو

964+
زەید کۆچەر – دهۆک

لە گەڕەکێکی ئاکرێ جرجێک لەناو بۆری ئاوی خواردنەوەی ماڵاندا بینراوە و ئاوەکەش ماوەیەکی زۆرە بۆ خواردنەوە بەکاردەهێندرێت.

قورتاس تەها هاوڵاتیەکی گەڕەکی چۆستەیە لە قەزای ئاکرێ، ڤیدیۆیەکی بۆ 964 ناردووە و وتی، ماوەیەک بوو زۆر کەم ئاوی خواردنەوە لە بۆریەکانی ماڵەوە دەهات و ئاوەکە زۆر زەعیف بوو، ئەمڕۆ لەکاتی هاتنەوەی ئاوی رەیسی جرجێک لە بۆرییەکەوە دەرپەڕیوە.

لەلایەکی دیکەوە، زرار ئەحمەد بەڕێوەبەری ئاوی ئاکرێ بە 964ـی وت، هیچ کەسێک ئەوانی لەو بابەتە ئاگادار نەکردووەتەوە، بەڵام لێکۆڵینەوە دەکەن و چارەسەری دەکەن.

وتیشی، سەرچاوەی ئاوەکە باش نییە و هی کانیەکی کۆنی ساڵانی هەشتاکانی سەدەی رابردووە، “کە زۆر جار خاوێنمان کردووەتەوە”.