بە 30 هەزار دۆلاری ساختەوەی دەستگیر کرا

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

بە تۆمەتی مامەڵەکردن بە دراوی ساختەوە، دەزگای ئاسایشی هەرێم لە سنووری ئیدارەی راپەڕین دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە 5.9.2023، عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم بە 964ـی راگەیاند، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕینەوە تۆمەتبارێک دەستگیر کرا کە بڕی 30 هەزار دۆلاری ساختەی پێبووە.

تۆمەتبارەکە لە رێکەوتی 30.8.2023 دەستگیر کراوە و ئاسایشی راپەڕین دەستیگرتووە بەسەر ئەو پارە ساختەیەدا کە پێیبووە.

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم وتی، تۆمەتبارەکە بەپێی مادەی 281 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.