بەشێک لە یەکەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە لە سیتەکی سلێمانی - وێنە: 964
نزیکەی 18 هەزار کەس فۆڕمی یەکەی کەمدەرامەتانیان پڕ کردووەتەوە
964+
پێشەوا محەمەد
17 هەزار و 954 کەس فۆڕمی یەکەی کەمدەرامەتانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەیان پڕکردووەتەوە و پڕۆسەکەش تا 1.12.2023 بەردەوام دەبێت.
وەزارەتەکە لە 8.8.2023 فۆڕمی ئۆنلاینی بۆ دابەشکردنی نۆ هەزار و چوار یەکە راگەیاند.
964 لە زاری مەریوان مەلا حەسەن، وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنەوە دەزانێت، لە سلێمانی 3876 یەکە، لە دهۆک 2116، لە هەولێر 1356 لە هەڵەبجە 192، لە گەرمیان 360 لە راپەڕین 420، لە سۆران 360 و لە زاخۆ 324 یەکە دابەش دەکرێن.
وتەبێژەکەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بۆ 964 وتیشی، “پڕکردنەوەی فۆڕمەکە ئاسانە و دوای ئەو وادەیەش وردبینیان بۆ دەکرێت و یەکەکان دابەش دەکرێت”.