باڵچوخییەکان لە خۆڵ و خاشاک رزگاریان بوو
964+
پێشەوا محەمەد
شارەوانی بەکرەجۆ کەپسی فڕێدانی خۆڵی بۆ گوندی باڵچوخیان دابین کرد و لەمەودوا شارەوانییەکە خۆڵەکە فڕێدەدات.
ئەمڕۆ سێشەممە 5.9.2023 شارەوانییەکە لەگەڵ چاککردنی رێگەی گوندەکە ئەو کەپسی خۆڵەشی بۆ تەرخان کردوون.
شارەوانی بەکرەجۆ لە راگەیەندراوێکدا هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە چیتر خۆڵ و خاشاک فڕێنەدەن و هەرکەسێک ئەو کارە بکات تووشی لێپێچینەوەی یاسایی دەبێت.
964 دەزانێت، پێشتر دانیشتوانی گوندەکە بێزاری خۆیان لە کۆبوونەوەی خۆڵ و خاشاک لە نزیک گوندەکەیان راگەیاندبوو و داوایان کردبوو بۆیان چارەسەر بکرێت.
باڵچوخیان گوندێکی سەر بە شارەوانی بەکرەجۆیە لە سلێمانی.