وێنە: بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر. وێنە:سۆشیال میدیا.
بۆ دانیشتوانی هەولێر
لینک و ئەپڵیکەیشنی نۆرەگرتنی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی کارا کرا
964+
فەهمی نەبی
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر رایگەیاند، لە کاتژمێر 3:00ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەپڵیکەیشنی نۆرەدانانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی کارا دەبێت و بۆ ماوەی دوو رۆژ هاوڵاتیان دەتوانن نۆرە دابنێن.
کاراکردنی لینکەکە بۆ رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە دەبێت.
بۆ ئەو کەسانەی مۆبایلەکەیان سیستمی ئەندرۆیدە با ئەم ئەپڵیکەیشنە بەکاربێنن.
بۆ ئەو کەسانەی مۆبایلەکەیان سیستمی ئای ئۆ ئێسە با ئەم ئەپڵیکەیشنە بەکاربێنن.
یانیش دەتوانن لەرێگەی ئەم وێبسایتەوە
یان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر بکەن بەم ناونیشانە
هەولێر – گەڕەکی 32ی پارک -پشت بەشی مۆڵەتی دەرهێنانی شۆفێری.
پێداویستییەکانی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی:
1- دانانی نۆرە لە ئەپلیکەیشنی (جواز السفر العراقي الاكتروني) کە بۆ هەردوو سیستەمی ئاندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە،نۆرەکە بە ناوی خۆت تۆمار بکە(حجز الاكتروني)کۆدێکت بە نامە بۆدێتەوە کە بەکاردێت بۆ ڕایی کردنی مامەلەکەت.
2- پێویستە کارتی بانکی (ماستر کارد یان ڤیزا کاردت پێ بێت لەکاتی سەردانی کردن ) و بەناوی خۆت بێت و بە دیناری عیراقی تێدابێت بۆ پێدانی ڕسوومات کە بڕەکەی 91 هەزار دینارە.
3- کارتی نیشتمانی رەسەن.
4- کارتی زانیاری رەسەن، لە ئێستادا مەرجە کارتی زانیاری هەولێر بێت.
5- پاسپۆرتی کۆن ئەگەر مامەڵەکەت بۆ نوێ کردنەوەی پاسپۆرت بێت.
6- بۆ منداڵ ( بەڵگەنامەی لەدایک بوون + وێنە تۆماری ئەلیکترۆنی منداڵەکە + کارتی نیشتمانی باوکی (رەسەن)+کارتی زانیاری باوکی (رەسەن)+کۆپی پاسپۆرتی دایک و باوک ئەگەر هەبێت).
7- بۆ هاوڵاتیانی سەرەوەی 18 ساڵ کە هاوسەرگیریان نەکردوە (کارتی نیشتمانی(رەسەن)ی خۆی + کارتی نیشتمانی(رەسەن)ی باوکی+ لەگەل کارتی زانیاری (رەسەن)ی باوکی.
8- ئەگەر منداڵ باوکی کۆچی دوایی کردبوو یاخوود جیابوونەوە (بەڵگەنامەی پێسپاردن (حجة الوصاية بە زمانی عەرەبی)+کارتی نیشتمانی خۆی(رەسەن)+کارتی نیشتمانی دایکی(رەسەن)+کارتی زانیاری بە ناوی دایکی(رەسەن).
9- ئەگەر مندال باوکی لەدەرەوەی وڵات بوو (حجة الوصاية المؤقتة (بەزمانی عەرەبی)+کارتی نیشتمانی خۆی و دایک و باوکی (رەسەن)+کارتی زانیاری باوکی (رەسەن).
• تێبینی: بۆ نۆرە گرتن رۆژانی پێنج شەمە سیستەمی ئەپلیکەیشنەکە دەکرێتەوە کە هاوڵاتیان دەتوانن زانیاریەکان پربکەنەوە و کات و رۆژی سەردانیان بۆ دیاری دەکرێت بەمەبەستی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی،لەکاتی تەواوبوونی رێژەی پێویستی نۆرە سیستەمەکە دادەخرێت تاوەکوو پێنجشەمەی هەفتەی دواتر.