قەدش دەبێتە خاوەن پارکێکی گشتی
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
کۆمەڵگای قەدش لە سنووری قەزای ئامێدی بۆ یەکەمجار دەبنە خاوەن پارکێکی گشتیی گەورە.
بەپێی زانیارییەکانی 964 تا ئێستا هیچ پارکێکی گشتی بۆ هاوڵاتیانی کومەڵگاکە نییە، ئەم پارکەی گشتییە دەبیتە یەکەم پارک کە بۆ هاوڵاتیان دروستدەکرێت.
رووبەری پارکەکە دوو هەزار و 500 مەتر زەییە و دەکەوێتە ناوەندی کۆمەڵگاکەوە.
رێڤینگ عادل بەڕێوەبەری شارەوانی قەدش بە 964ـی وت، بەم نزیکانە پارکە گشتیەکە بە گوژمەی 84 ملیۆن و 990 هەزار دینار جێبەجێدەکرێت.
وتیشی، جگە لەوە شەقامی گشتی قەدش رووناک دەکەنەوە و کۆمەڵێک پرۆژەی دیکەش لە ماستەرپلانی کۆمەڵگاکەدا هەیە و جێبەجێدەکرێت.
لە هەموو سنووری قەزای ئامێدی بە شەش ناحیەوە تەنیا چوار پارکی گشتی بوونی هەیە
پێداچوونەوە: توانا نەقی