گرافیك: 964+
له هەرێمى کوردستان بنه‌تۆوى به‌روبوومه‌كان زیاد ده‌كرێن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ بنه‌تۆوى چه‌ند به‌روبوومێك بۆ جوتیارانى هه‌رێمى كوردستان زیاد ده‌كات و ده‌ڵێت، زیادكردنى ئه‌و بنه‌تۆوانه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌یه كه ساڵانه رووبه‌ڕووى جوتیارانى هه‌رێم ده‌بێته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 تاكو ئێستا بۆ به‌روبوومى گه‌نم 25 بنه‌تۆو نۆك و سێ بنه‌تۆو نیسك و باقله‌ش هه‌ریه‌كه‌و بنه‌تۆوێكیان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى كشتوكاڵه‌وه په‌سه‌ندكراوه و ساڵانه‌ش له‌لایه‌ن جوتیارانه‌وه ده‌چێندرێن.
رێژین سدیق، بەڕێوەبەری بەرهەمهێنان و پەسەندکردنی بنەتۆو لە وەزارەتی کشتوکاڵ، به 964ـى راگه‌یاند، ساڵانه كار له‌سه‌ر زیادكردنى بنه‌تۆو و به‌روبوومه جیاوازه‌كان ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ى جوتیاران كه‌مترین كێشه‌یان هه‌بێت .
وتیشی “بۆ ئەمساڵ هەشت جۆر بنەتۆوى گەنم و سێ جۆریش بنه‌تۆوى نۆك زیاد ده‌كه‌ین و دەیدەین بە جووتیاران”.
بەگوێرەی وتەی ئەو بەڕێوەبەرەی وەزارەتی کشتوکاڵ، ته‌واوى ئه‌و بنه‌تۆوانه‌ى زیادكراون بەرگەى کەمئاوى و کەشوهەواى سارد و گەرم دەگرن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ روونیكرده‌وه، زۆرجاران جۆرى بنه‌تۆوه‌كان وەک پێویست نین و روبەڕووى نەخۆشى و کەم بەرهەمى دەبنەوە، بۆیە دەیانەوێت لەرێگەى پلانێکەوە هەموو ئەو گرفتانە چارەسەر بکەن.
باسی له‌وه‌شكرد، ده‌ستنیشانكردنى جۆرى بنه‌تۆو له هه‌رێمی كوردستاندا له رێگه‌ى توێژینه‌وه‌ى زانستى ئه‌نجام ده‌كرێت و دواى په‌سه‌ندكردنى، بۆ وەرزى چاندن ده‌درێته جوتیاران.
“ته‌واوى بنه‌تۆوه‌كانمان به کوالێتیى بەرزەوه به‌رهه‌م ده‌هێندرێن” رێژین سدیق واى وت.