گەنجە خنکاوەکەی زێی گەورە دوای 48 کاتژمێر دۆزرایەوە
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
لە رۆژی هەینیەوە لەنزیک گوندی شەرەفۆنا لە زێی گەورە خنکا و تەرمەکەی ون بوو، کەمێک بەر لە ئێستا تەرمەکەی دۆزرایەوە.
عەقید ئیبراهیم فەریق، بەڕێوبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ بە 964ی وت، ئەو گەنجەی خنکاوە تەمەنی 25 ساڵە، لەنێوان گوندی شەرەفونا و گوندی قەندیل خنکاوە و دوای 48 کاتژمێر گەڕان لاشەکەی دۆزرایەوە رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە”.
ئەو گەنجەی خنکاوە خەڵکی بەسرەیە و دانیشتووی گەڕەکی پێنجی حەسارۆکی شاری هەولێر بووە، دوای ئەوەی رۆژی هەینی رابردوو هاتوون بۆ مەلەوانی لە زیی گەورە خنکاوە لاشەکەی دیار نەمابوو، دوو تیمی هەولێر و ئاکرێ بەدوای تەرمەکەی دەگەڕان تا ئەمڕۆ دۆزرایەوە، ئەمەش بەوتەی بەڕێوبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ.
بەگوێرەی ئامارەکان تاوەکو ئێستا لە سنووری ئاکرێ 13 کەس خنکاون و پێنج کەسیش رزگار کراون، بەڵام ئەو کەسەی ئەمرۆ لاشەکەی دۆزرایەوە لە تۆماری بەرگری شارستانی هەولێر تۆمار کراوە.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی