پڕۆژە دڵخوازەکە لەڕێگەیە و گەنجان لێی سودمەند دەبن
964+
هونەر فارس – گەرمیان
بڕیارە ئەمڕۆ لینکی پرۆژەی گەشانەوە بگاتە سەرجەم نوسینگەکانی قەرزی بچوک لە هەرێمی کوردستان و گەنجان لێی سودمەندبن.
پرۆژەکە خۆی لە پێدانی قەرزی بچوک و مامناوەند دەبینێتەوە و ئارەزوومەندان لەڕێگەی ئۆنلاینەوە فۆڕمی داواکاری سودمەند بوون پڕدەکەنەوە.
964 بەدواداچوونی کرد و دەزانێت، ئەو کەسانەی کە لە پرۆژەکە سودمەند دەبن دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بن و تەمەنیان لە نێوان 21 بۆ 60 ساڵدا بێت و پرۆژەکەیان لە ناوخۆی هەرێم تێپەڕ نەکات.
ئارام کەریم بەڕێوەبەری نوسینگەی قەرزی بچوکی گەرمیان، لەبارەی پرۆژەکەوە بە 964ی’ وت: تا ئێستا بە فەرمی دیار نیە بڕی قەرزەکە چەندە بەڵام ئەوەی نافەرمیە رەنگە تا 150ملیۆن بە سودمەند بوان بدرێت.
964 دەزانێت، پێشتر نزیکەی 886 گەنج لە گەرمیان لە پرۆژەی پێدانی قەزری بچوک سودمەند بوون و نزیکەی نۆ ملیار دیناریان پێدراوە بۆ پرۆژەکانیان.