گردبوونەتەوە

جوتیاران و كاسبكارانی عەلوەی كه‌لار: پارەی زیادمان لێ وەردەگرن

964+
هونه‌ر فارس – كه‌لار

ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ جوتیاران و كاسبكاران له‌ به‌رده‌م عه‌لوه‌ی كه‌لار گردبوونه‌وه‌ و به‌رامبه‌ر دانانی بازگه‌ی كۆمپانیایه‌ك، كه‌ پاره‌ی خزمه‌تگوازی و پشكنینیان لێوه‌رده‌گرێت، ناڕازین و ناچنه‌ ناو عه‌لوه‌كه‌وه‌.

سێ له‌و جوتیارانه‌ بۆ 964 قسه‌یان كرد و رایانگه‌یاند، ئه‌وان مانگانه‌ 125 هه‌زار وه‌ك پاره‌ی خزمه‌تگوازی ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئێستا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی عه‌لوه‌ی كه‌لار ده‌یه‌وێت 50 هه‌زار دیناری دیكه‌ زیاد بكات و 175 هه‌زار وه‌ربگرێت.

هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، ئێستا كۆمپانیایه‌ك هاتووه‌ و بازگه‌ی داناوه‌، بۆ هه‌ر ئۆتۆمبێلێكی گه‌وره‌ 15 هه‌زار دینار و بۆ ئۆتۆمبێلی بچووكیش 7 هه‌زار وه‌رده‌گرێت به‌ ناوی پشكنینه‌وه‌.

یه‌كێك له‌ جوتیاره‌كان ده‌ڵێت، ئه‌و بازگه‌یه‌ ژماره‌یه‌ك چه‌كداری هێناوه‌ و هیچ پشكنینێكیش ناكه‌ن و ته‌نیا پاره‌ وه‌رده‌گرن.

964 په‌یوه‌ندی به‌ كۆمپانیاكه‌وه‌ كرد، به‌ڵام ئه‌وان ئاماده‌نه‌بوون روونكردنه‌وه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ بده‌ن.

داڕشتنه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا