دەستبەسەر 101 کیلۆ حەبدا گیرا

“بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر لەناو ژناندا 10% زیادی کردووە”

964+
شۆڕش هەرکی – هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی هەرێم ئاشکرای دەکات، رێژەی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر لەناو ژناندا 10% زیادی کردووە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە 31.8.2023 بە 964ـی راگەیاندووە، لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک دەستیان بەسەر بڕی 101 کیلۆگرام حەبی کەپتاگۆن و پێنج کیلۆ و نیو کریستاڵ و 600 گرام هیرۆین و 380 گرام تیلیاک و پێنج ئامێری قوماردا گرتووە.

لە هەمانکاتدا، پێنج بازرگانی مادەی هۆشبەریان دەستگیر کردووە، کە ویستوویانە ژمارەیەکی زۆری مادەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستان ساغ بکەنەوە.
ئەرکان عومەر، ئەفسەر لە بەڕێوبەرایەتی نەهێشتنی مادەی هۆشبەر بە 964ـی وت، “ئەو پێنج کەسە هاوڵاتی هەرێمی کوردستانن”.

وتیشی، “زۆرترین ئەو کەسانەی لە کوردستان مادەی هۆشبەر بەکاردێنن تەمەنیان لەنێوان 18-35 ساڵیدایە و 80%ـی بەکارهێنەران پێکدەهێنن”.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد