رێکخراوێک ئیشی دیکە بۆ “ژنانی لەشفرۆش” دەدۆزێتەوە
964+
شۆڕش عەبدوڵا
رێکخراوی هیوا لە هەولێر پرۆژەیەکی راگەیاندووە، تیایدا ئەو ژنانەی بە هۆکارە جیاوازەکان تووشی “لەشفرۆشی” هاتوون کۆدەکاتەوە و ئیشی دیکەیان بۆ دەدۆزێتەوە.
نەقیب ئەبوبەکر سەرپەرشتیار لە رێکخراوەکە بە 964ـی وت، تاوەکو ئێستا ناوی 17 ژنیان نووسیوە.
وتیشی، مەرجیان بۆ ئەو ژنانە ئەوەیە کە نابێت جارێکی تر کاری “لەشفرۆشی” بکەن.
ئەو رێکخراوە ئێستا خەریکی ناونووسکردنی ژنەکانە و دەیەوێت بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراو و لایەنەکانی تر لە ماوەی نزیکی داهاتوودا پرۆژەکەیان رابگەیەنن و ئەو ژنانە بخەنە سەر ئیش، بە جۆرێک کەس نەیانناسێتەوە.