ئەمساڵ زیاتر لە 152 هەزار قوتابی نوێ لە پۆلی یەک دەخوێنن
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024، زیاتر لە 152 هەزار قوتابی نوێ وەرگیراون و لە پۆلی یەکی بنەڕەتی دەست بە خوێندن دەکەن.
بەپێی راپۆرتی سیستمی دیجیتاڵی وەزارەتی پەروەردە، کە لەلایەن وەزیری پەروەردەوە بڵاوکرایەوە، تا ئەمڕۆ چوارشەممە 30.8.2023، کاتژمێر 4:00، ژمارەی ئەو قوتابیانەی کە بۆ یەکەم جار تۆمارکراون لە پۆلی یەکی بنەڕەتی بریتییە لە 152 هەزار و 645 قوتابی.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە لە فەیسبوکی خۆی رایگەیاند، “ئەو داتایە رۆژانە گۆڕانکاریی بەسەردا دێت، چونکە بەکارهێنەرانی سیستمی (ئی پەروەردە) بە بەردەوامی داتا‌کان داخڵ دەکەن”.
رۆژی 6ـی ئابی 2023، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، کاتی تۆمارکردنی قوتابیانی پۆلی یەکەمی بنەڕەتی، تاو رۆژی 10.8.2023 لە قوتابخانە حکومییەکان درێژكرده‌وه.
بە پێی خشته‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم، بڕیار وایه رۆژی 13ـی ئه‌یلوولی 2023 وه‌رزی نوێی خوێندن بۆ ساڵی 2023 – 2024 له سه‌رتاسه‌ری پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كات.