له‌ چۆمان سه‌ختترین كێڵگه‌ى مین له‌ناو برا

964+

ئاسۆ وه‌رتى – چۆمان

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى مین و ته‌قه‌مه‌نى هه‌ولێر، سه‌ختترین كێڵگه‌مینیان له‌ سنوورى قه‌زاى چۆمانى سه‌ر به‌ ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران دواى پاككردنه‌وه‌ى، مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانیان له‌ناوبرد.

كێڵگه‌مینى كارێزان، له‌ گوندى مژدینیانى سنوورى قه‌زاى چۆمانه‌.

عه‌لى عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى مین و ته‌قه‌مه‌نى هه‌ولێر به‌ 964ـى راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ 100 پار‌چه‌ مین و پاشماوه‌ى ته‌قه‌مه‌نیان له‌و كێڵگه‌ مینه‌ له‌ناوبردووه‌، كه‌ به‌ “سه‌ختترین كێڵگه‌ى مین” ناوی برد.

وتیشی “تا ئێستا ته‌نیا له‌و كێڵگه‌مینه‌ 35 كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانى هه‌شت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 27 كه‌سیش بریندار بوونه‌”.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن