تەقەکەرەکانی هەواری شار دەستگیرکران

964+

زینوی حەسەن

لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شارەوە لە سلێمانی دوو تۆمەتبار دەستگیركران و دەستیشگیرا بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لەسنوری گەڕەكی هەواری شار لەشاری سلێمانی دەنگی تەقە بیسترا، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار بەدەم دەنگی تەقەكەوە رۆشتن و توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن.

لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیراوە بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە تۆمەتباران تەقەیان پێكردبوو.

لەئێستادا هەریەك لەتۆمەتباران ( ع، یـ ، ع ) و (ف، ف، ف ) بە بڕیاری دادوەر راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.