زیارەتکارانی جۆرجیا گه‌یشتنه هه‌رێمی كوردستان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
جگه له زیاره‌تكارانى ئێرانى كه له خاڵه سنووریه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه بۆ به‌شدارى له یادی چله‌ى ماته‌مینى ئیمامى حسێن سه‌ردانى باشوورى عێراق ده‌كه‌ن، شیعه‌كانى وڵاتى جۆرجیاش، بۆ هه‌مان مه‌به‌ست، گه‌یشتنه هه‌رێمى كوردستان .
به‌پێی ئه‌و پارچه ڤیدیۆیه‌ى ده‌ست 964 كه‌وتووه، جۆرجییه‌كان له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیان بۆ ناو خاكى هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیان به مه‌ڕاسیمی تایبه‌ت به‌خۆیان بۆ ئه‌و یاده كرد.
سیروان حسێن، وته‌بێژى دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، به 964ـى راگه‌یاند، دوێنێ ژماره‌یه‌كی زۆرى زیاره‌تكارانى وڵاتى جۆرجیا له ده‌روازه‌ى حاجى ئۆمه‌رانه‌وه هاتنه ناو هه‌رێمی كوردستان.
وتیشی “له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا جگه له زیاره‌تكارانى ئێرانى و جۆرى، له وڵاتانى وه‌ك ئه‌زربایجان و رووسیا و توركیاش هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان”.
له رۆژی 18.8.2023ـه‌وه زیارەتکارانی شیعە لە پارێزگاکانی باکووری ئێران لە رێگەی ده‌روازه‌ى نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانه‌وه بە کوردستاندا تێدەپەڕن بۆ پارێزگاكانى بەغدا و کەربەلا و نەجەف.
بڕیارە تا 6.9.2023، کە یەکەم رۆژی چلەی ئیمام حوسێنە، زیارەتکاران لەو مەرزەو و چه‌ند مه‌رزێكی دیكه‌ى هه‌رێمیش بێنه ناو هه‌رێمی كوردستان.
پارساڵ 70 هه‌زار زیاره‌تكارانی ئێرانی له ده‌روازه‌ی سنووری حاجی ئۆمه‌رانه‌وه به‌ره‌و نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا و به‌غدا زیاره‌تیان كرد.