ساتی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە - وێنە: بەرگریی شارستانی کۆیە
زۆری نەمابوو کارەبای پەیمانگای تەکنیکی کۆیە ببێتە خۆڵەمێش
964+
پێشەوا محەمەد
دوانیوەڕۆ ئەمڕۆ سێشەممە ئاگرێک لە ناو تۆڕی کارەبای پەیمانگای تەکنیکی کۆیە دروست بوو، کە زۆری نەمابوو تەواوی کارەبای پەیمانگاکە ببێت بە قەرەبرووت.
ئاگرەکە زیانی بە چەند کێبڵێک گەیاندووە، بەڵام زوو لە لایەن بەرگریی شارستانی کۆیەوە کۆنتڕۆڵ کرا.
عەمید گۆران، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی کۆیە بە 964ـی راگەیاند، هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە شۆرت بووە لە سیستمی کارەبای پەیمانگاکەدا.
وتیشی، “ئاگرەکە لە دوای کاتژمێر سێی ئەمڕۆوە دروست بووە و دوای ئاگادار کردنەوەمان کۆنتڕۆڵمان کردووە”.