ژمارەیەک ئەفسەر لە پۆلیسی راپەڕین. وێنە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین
هێڵی 104ـی راپەڕین کەوتە کار
964+
توانا نەقی
لە سنووری ئیدارەی راپەڕین هێڵی گەرمی 104ـی پۆلیسی فریاکەوتن دوای تەواو بوونی رێکارە یاساییەکانی کەوتە کار.
پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆ سێشەممەوە کاتژمێر 9:30 خولەکی بەیانی هێڵەکە بۆ خزمەتی هاوڵاتیان لە بەشی پۆلیسی فریاکەوتن بەتەواوەتی دەکەوێتە کار و دەتوانن لە هەرکاتێکدا پەیوەندییان پێوەبکەن.
دەشلێت، هاوڵاتیان لە کاتی بوونی هەر کێشە و گرفتێک دەتوانن پەیوەندی بە 104ـەوە بکەن و بەبێ بەکارهێنانی هیچ کۆدێک و بۆ هێڵەکانی ئاسیا و کۆڕەکیش بەردەستە.
هاوڵاتیان ژمارە تەلەفۆنەکانیان باڵانسیشی تیادا نەبێت دەتوانن پەیوەندی بکەن و پەیوەندیکردن بێ بەرامبەرە.
پۆلیسی راپەڕین دەشڵێت، هێزەکانیان بە شەو و رۆژ لە خزمەتی هاوڵاتیاندان و چیتر دەتوانن لە هەرکاتێکدابێ پەیوەندییان پێوە بکەن و بە زویی دەگەنە لایان.