كارمه‌ندێكى كاره‌با سه‌رقاڵى چاككردنه‌وه‌ى گرفتێكی كاره‌باییه... وێنه: وه‌زاره‌تى كاره‌با
لێخۆشبوونى كاره‌با شوێنه پیشه‌سازى و بازرگانییهكانیشى گرته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وەزارەتی کارەبای هەرێم بڕیارێکی لێخۆشبوونى بۆ شوێنە بازرگانی و پیشەسازییەکان دەرکرد و ده‌شڵێت، بڕیاره‌كه له ئه‌مڕوه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا لێخۆشبوونی بە رێژەی 15%ـى بۆ ناوچەی بازرگانییەکان دەرکرد و ئه‌و شوێنانه‌ى لێخۆش‌بوونیان بۆ ده‌رچووه، بریتین له پۆلەکانی (بازرگانى و پیشەسازى و كشتو‌كاڵى و حكومى) .
ده‌شڵێت، ئه‌و لێخۆشبوونه بۆ قەرزی کەڵەکەبووی پارەی کارەبایه بۆ ئه‌و شوێنانه و له ئه‌مڕۆ دووشەممە 28.8.2023 دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لێخۆشبوونه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌با بۆ ئه‌و شوێنانه كاتییه و ده‌ڵێت “تەنیا بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوام دەبێت”.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو هاوبەشانەی کارەبا کە خاوەنی پرۆژە و شوێنی بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵین دەتوانن لە ئه‌مڕۆوه سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی دابەشکردن بکەن بۆ ئەوەی سوودمەندبن لەو بڕیارە.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ریش وه‌زاره‌تى كاره‌باى هه‌رێم به هه‌مان رێژه لێخۆشبوونى بۆ هاوبه‌شی ماڵه‌كان له ته‌واوى پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ركردووه.