دوو موحسین یانەی شێروانە بەڕێوەدەبەن

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

بۆ خۆئامادەکردنی وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان، یانەی شێروانە گرێبەستی لەگەڵ دوو موحسین کردووە بۆ راھێنەر و یاریدەدەری یانەکە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 27.8.2023 بە شێوەیەکی فەرمی موحسین عەبدولکەریم بۆ راھێنەر و موحسین مەولود بۆ یاریدەدەری راھێنەر و کاپتن جەبار راھێنەری گۆڵچی بۆ دەستەی راھێنەرایەتی یانەی شێروانە دیاریکران.

کۆمار خوداداد سکرتێری یانەی وەرزشی شێروانە بە 964ى وت، ھەموو ھەوڵێک دەدەن کە لە وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان ئەنجامی زۆر باش بۆ یانەی شێروانە بە دەست بھێنن.

سکرتێری یانەی وەرزشی شێروانە ئاماژەی بەوەشکرد، ھاوکاری تەواوی دەستەی نوێی راھێنەران دەبن، تاوەکو ئێستاش گرێبەستی ھەشت یاریزانیان نوێکردووەتەوە و گرێبەستیان لەگەڵ چوار یاریزانی نوێ ئەنجامداوە، لە ھەوڵدان گوڵپارێزێکی بەھێزیش بھێننە یانەکە.

تا ئێستا لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کاتی دەستپێکردنی وەرزی 2023 – 2024 خولی نایابی کوردستان دیارینەکراوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی