دیمهنێكى سه‌نته‌رى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش... وێنه: 964+
ده‌ست به هه‌ڵكه‌ندنى 10 بیره‌ئاوى نوێ بۆ به‌رده‌ڕه‌ش كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئاوى به‌رده‌ڕه‌ش، هه‌ڵكه‌ندنى 10 بیره‌ئاوى نوێى له سنوورى قه‌زاكه‌یان راگه‌یاند و ده‌شڵێت، ده‌ست به هه‌ڵكه‌ندنیان كراوه.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، بەڕێوەبەری ئاوی بەردەڕەش، له رێگه‌ى 964 ـه‌وه هۆشدارى وشكبوونى 25 بیره ئاوى له سنوورى قه‌زاكه‌یان راگه‌یاندبوو، به‌ڵام وتبووشى گه‌شبینه به ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر هه‌ندێك پڕۆژه كه له داهاتوودا چاره‌سه‌رى گرفته‌كه‌یان بۆ ده‌كات.
له كۆى 25 بیر كه رووبه‌رووى وشكبوونه‌وه بوونه‌ته‌وه، پێنج دانه‌یان به یه‌كجارى وشكیان كردووه.
رێبەر نازم، بەڕێوەبەری ئاوی بەردەڕەش به 964ـى وت، به گوژمه‌ى 660 ملیۆن دینار پرۆژه‌ی ئاوى خواردنه‌وه له قه‌زاكه‌یان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
وتیشی، “دواى ئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له رێگه‌ى ده‌رخسته‌وه داواى هه‌ڵكه‌ندنى بیره‌ئاوى نوێمان كردبوو، دواى ره‌زامه‌ندى، ئێستا ده‌ست به هه‌ڵكه‌ندنیان كراوه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه، ته‌واوى ئه‌و گوندانه‌ى سنوورى به‌رده‌ڕه‌ش، كه گرفتى ئاویان هه‌بوو، چاره‌سه‌ر بۆ هه‌موویان ده‌كرێت .