ئەو کەسانەی ماڵ و سامانی ئێزیدییەکانیان تاڵان دەکرد دەستگیرکران

964+

توانا نەقی

ئاسایشی سلێمانی سێ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە ماڵ و سامانی ئێزیدییەکانیان تاڵان کردووە لە شنگال.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوانیویانە بە هاوکاری ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی سێ “تیرۆرستی داعش” دەسگیر بکەن.

ئاسایش دەڵێت: ئەو کەسانە لە ریزەکانی داعشدا کاری بردن و گواستنەوە و دابەشکردنی ماڵ و سامانی کوردستانی ئێزدی بووە لە ناوچەی شنگال.

هێزەکانی ئاسیایش توانیویانە لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیادا ئەو سێ داواکراوە بە مادەی 4ـی تیرۆر دەستگیربکەن.

لە ئۆپەراسیۆنی یەکەمدا لە 2.8.2023 هەردوو داواکراو ( م، ع، ع) و (م، ج، م) دەستگیرکراون، لە ئۆپەراسیۆنی دووەمیشدا داواکراو (س، ح، ع) لە 13.8.2023 دەستگیر کراوە.

ئەو تۆمەتبارانە ئێستا رووبەڕووی یاسا کراونەتەوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.