لە گەشتی هەواڵەکانەوە

راوچییەکان کەتنیان نایەوە

+964

ئەوقافی سلێمانی خەریکی رێکخستنەوەی کاری حوجرەکانە، دەبێ فەقێکان خاوێن و رێکپۆش بن و لە فەقێکانی سەردەمی پێشوو بچن، ئیتر ئەوەش نەما فەقێ بە دڵی خۆی لەم حوجرە بۆ ئەو حوجرە بچێت، بەڵکو لە کاتی گواستنەوە دەبێ بە نوسراو ئەوقاف ئاگادار بکرێتەوە.

ئەم بەیانییە ئاگرێکی گەورە لە چیای هەورێ، بەرامبەر گوندی توتمەی دوڵى بالیسان کەوتەوە، هەموو گومانەکان ئەوەیە بە گوللەی راوچی ئاگرەکە دروست بووە.

ئاسایشی شارەزوور سێ قاچاخچی دەستگیر کرد، بەڵام چۆن قاچاخچییەک، بە قەد نیمچە سەربازگەیەک چەک و تەقەمەنیان پێ بووە.

کێشە لە پرۆژەی ئاوی قەندیل هەیە، هەر لەبەر ئەوە چەند گەڕەکێکی شەقڵاوە بەم گەرمایە ئاویان نییە و هانایان بۆ تانکەر بردووە.

بەرزو نزمی دۆلار لەوە ناچێت بەم زووانە رابوەستێت، ئەمڕۆ لە بەیانییەوە چەند جارێک هەڵکشان و داکشانی بەخۆوە دیوە.