خاوەنی سەیارە سووتاوەکەی بەردەڕەش: دەزانین کێ سووتاندوویەتی

964+
زەید کۆچەر

خاوەنی ئەو سەیارەیەی شەوی رابردوو لە بەردەڕەش سووتێندرا قسەی بۆ 964 کرد و وتی، دەزانن کێ سەیارەکەیانی سووتاندووە و دوژمنداریان لەگەڵیان هەیە.

هەروەها وتی، “پێشتریش برایەکیان کوشتووین و برایەکی دیکەیان سەقەت کردووین”.

ئەو بە تووڕەییەوە قسەی کرد، خۆی و برا و کەسوکاری کۆبووبوونەوە و ئیدانەی کارەکەیان کرد.

داوایان کرد رێکار بەرامبەر ئەوانە بگیرێتەبەر کە هەستاون بە سووتاندنی سەیارەکە و دادپەروەری بەرپا ببێت.