تەمەنی 20 ساڵە و کەسێکی کوشت

964+

راژان باجەڵان – خانەقین

لە ناوچەی قۆڵای لە قەزای خانەقین، درەنگانی شەوی رابردوو، گەنجێک لە ناو ماڵەکەی خۆیدا کوژرا و بکوژەکەی دەستگیرکراوە، کە تەمەنی 20 ساڵانە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە تەرمی ئەو گەنجە گەیەنراوەتە نەخۆشخانە، گەنجەکە ناوی (ع. خ. ک)ە، دانیشتووی گوندى قایەیە لە ناوچەی قۆڵای نزیک پردی حەلوان.

د.شوان شاکر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خانەقین بە 964ی راگەیاند، ئەمڕۆ لە کاتژمێر 6:00ی بەیانی، تەرمی گەنجێک بە کوژراوی گەیەنرایە نەخۆشخانەی خانەقین کە شوێنەواری دوو فیشەکی پێوە بووە، دانەیەکیان بە دەستی و دانەیەک لە سەریدا بووە.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی خانەقین بە 964ی وت، دوای لێکۆڵینەوە توانیویانە، تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن، کە لەدایکبووی ساڵی 2003یە، هەروەها دانی بە تاوانەکەی ناوە و چەکەکەی پێگیراوە، بە پێی وتەکانی ئەو سەرچاوەیەی پۆلیس، کەسەکە بەهۆی ناکۆکییەوە تاوانەکەی ئەنجامداوە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی