تابلۆی مه‌ترسییه‌كانى مه‌له‌كردن له‌ گه‌لى عه‌لى به‌گ چه‌قێندران

964+

ئاكام غه‌فور – گه‌لى عه‌لى به‌گ

به‌رگریی شارستانى ئیداره‌ى سۆران ژماره‌یه‌ك تابلۆى تایبه‌ت به‌ هۆشیارى مه‌له‌كردن له‌ نزیك تاڤگه‌ى گه‌لى عه‌لى به‌گ چه‌قاند و وته‌بێژی به‌رگریى شارستانیش به‌ 964ـى وت، ئه‌مڕۆ 21 تابلۆیان چه‌قاندووه‌.

ره‌وه‌ند هاودیانى، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیی به‌رگریى شارستانى ئیداره‌ى سۆران به‌ 964ـى راگه‌یاند، ئێستا وه‌رزى گه‌شتیارییه‌ و به‌پ ێویستیان زانیوه‌ بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ى خه‌ڵك چه‌ند تابلۆیه‌ك  تایبه‌ت به‌ مه‌ترسییه‌كانى مه‌له‌كردن بچه‌قێنن.

وتیشی “زۆربه‌ى گه‌شتیاران شاره‌زاى ئه‌و شوێنانه‌ى ناوچه‌كه‌ نین بۆیه‌ له‌ مه‌ترسییه‌كانى خنكان ئاگاداریان ده‌كه‌ینه‌وه‌”.

به ‌قسه‌ى وته‌بێژى به‌رگریى شارستانى، جگه‌ له‌و شوێنه‌، له‌ چه‌ندان شوێن و ناوچه‌ى گه‌شتیاری دیكه‌ش ئه‌و تابلۆیانه‌یان داناون.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن