پڕۆژەكە تەواو نەبووە

دانیشتووانی “بەهەشتەکەی کەلار” گردبوونەوە

+964

میلاد جەلال – گەرمیان

بەشداربووانی پرۆژەی بەھەشتی کەلار، کە بە پرۆژەی مامۆستایان ناسراوە، لە دژی ئەوەی کۆمپانیای جێبەجێکار دەیەوێت ماوەی تەواو بوونی پرۆژەکە ساڵێک دوابخات، ئەمڕۆ گردبوونەوە و ناڕەزاییان دەربڕی.

مامۆستایەکی بەشداری پرۆژەکە بە 964ی وت، “مامۆستا ھەیە کرێچییە لە قووتی ماڵ و منداڵی دەگرێتەوە بۆ قیستی خانوو، دواکەوتنی پرۆژەکەش زیاتر بارگرانیان بۆ دروست دەکات”.