جەستەی شێوێندراوە

 شوانكارێک بە کوژراوی دۆزرایەوە

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

دوای ئەوەی چەند رۆژێک بوو شوانکارێک هیچ هەواڵێکی نەبوو، ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک تەرمەکەی بەسەربڕاوی دەدۆزنەوە.

ئەو شوانکارە، خێزاندارە و باوکی دوو منداڵە، ئەوانەی نزیکی شوانکارەکەن دەڵێن، لەبەر نەبوونی چەند ساڵێکە کاری شوانکاری بۆ خەڵک دەکات.

سەرچاوەیەک لە بنکەی پۆلیسی رەشاد بە 964ی وت، ماوەی چوار رۆژ دەبێت، شوانکارێکی گوندی مەنسییەی ناحیەی رەشاد بێ سەروشوێنە، خەڵکی پارێزگای دیالەیە، ئەمڕۆ هەینی  هێزە ئەمنییەکان تەرمەکەیان لەنزیک وادی زغەیتون دۆزیوەتەوە کە بەشێوەیەکی دڕندانە کوژراوە و سەریان لە لاشەکەی جیاکردوەتەوە”.

وادی زغەیتون، دەکەوێتە باشوری رۆژهەڵاتی قەزای حەویجە، ناوچەیەکی چڕە بوەتە مۆڵگەی چەکدارانی رێکخراوی داعش.

چەند جارێک هێزە ئەمییەکان ئۆپەراسیۆنیان تێدا ئەنجامداوە، بەڵام تاکو ئێستا جموجڵی چەکدارانی رێکخراوی داعش بەردەوامە، ئەمەش بەپێی سەرچاوە ئەمنییەکان.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی