دادوەری شەرعی رێکخراوی داعش لە سلێمانی دەستگیرکرا

964+

فەهمی نەبی

دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی عێراق رایگەیاند بەهاوکاری دەزگای دژە تیرۆر لەسلێمانی توانیویانە دادوەری شەرعی پێشووی رێکخراوی داعش لە ویلایەتی دیجلەی رێکخراوەکە دەستگیربکەن.

ئەمڕۆ هەینی، ئاژانسی هەواڵی عێراق رایگەیاند، عکاب حمد نرجس دلی ناسراو بە (ئەبو جەمال) کە دادوەری شەرعی رێکخراوی داعش بووە لە هەریەکە لە چیای مەخمور، کەرتی شەرگات و پارێزگای سەڵاحەدین، لە پاریزگای سلێمانی دەستگیرکراوە.

بەگوێرەی هەواڵەکەی ئاژانسی عێراقی، ئەو کەسەی دەستگیرکراوە چەندین بڕیاری لەدژی هێزە ئەمنیەکان داوە بووەتە هۆکاری کوشتنی سەدان سەرباز و هاوڵاتیان، لەساڵی 2017 چووەتە سوریا و لەم ساڵ گەڕاوەتەوە عێراق و دزەی کردۆتە شاری سلێمانی.